وا تێنەگەی بێ ئاگام لێت ئەزانم تۆش دڵت لامە ئەزانم ژیانی تۆش وەک من بێ ڕەنگ و بۆیە و بێ تامە لەگەڵ کەسێکا ژیان ئەکەم هیچ شتێکمان لەیەک ناکا نە من لە ئەو تێئەگەم و نە ئەو لە هەستم تێ ئەگا ئێمە هەردوو دۆڕاندمان زەمەن لێی بردینەوە ئەژین بەڵام چ ژیانێک بێ عەشق ڕۆژ ئەکەینەوە ئێمە هەردوو دۆڕاندمان زەمەن لێی بردینەوە ئەژین بەڵام چ ژیانێک بێ عەشق ڕۆژ ئەکەینەوە جەهەنەمێک لە سینەما هەڵگیرساوە و ماڵم ساردە بڕوا ناکەم جارێکی تر خۆشبەختی لە دەرگای من با با لەماڵتا کڕیستاڵی هەموو دونیایی بۆ دانابی بەچی ئەچێ شووشەی دڵت شکابێت و بێ هیوابی ئێمە هەردوو دۆڕاندمان زەمەن لێی بردینەوە ئەژین بەڵام چ ژیانێک بێ عەشق ڕۆژ ئەکەینەوە ئێمە هەردوو دۆڕاندمان زەمەن لێی بردینەوە ئەژین بەڵام چ ژیانێک بێ عەشق ڕۆژ ئەکەینەوە